دانیشتوانی نۆرس پرێس: میلیشیاكانی سەر بە تورکیا دەست بەسەر زەوی و زاری كوردانی عەفریندا دەگرن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتووانی شاری عەفرینی داگیركراو بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، نووسینگەی ئابووریی سەر بە میلیشیاكانی “سلێمان شا (ئەلعەمشات)ی سەر بە توركیا، دەستیان بەسەر زەوی و زاری كوردانی عەفریندا گرت لە ناحییەی شێخ حەدید (شییە) لە گوندەواری عەفرین كە بەهۆی خەڵكەكەی بەهۆی هێرشكردن و پێشێلكارییەكانیان لە شارەكەیان ئاوارە بوون .
میلیشیاكان بە بیانووی ئەوەی کە دانیشتووانی لە ناوچەکە ماونەتەوە تاپۆی خاوەندارێتییان نییە، بۆیە زەوییەكانیان دەستبەسەرداگیراوەکانی.
میلیشیاكان دەستیان بەسەر چوار هێکتار زەویدا گرت کە خاوەنەكەی “ئەحمەد مامۆ”یە و خەڵكی گوندی مستەکانە لە گوندەواری عەفرین، بە بیانووی ئەوەی براکانی کە خاوەنی زەوییەکەن لە ئەوروپا نیشتەجێن و تاپۆی خاوەندارێتییان نەهێناوە بۆ میلیشیاكان.
نووسینگەی هەمان میلیشیا بڕە پارەی ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییان بەسەر جووتیارێکدا سەپاند تا ڕێگەی پێبدەن زەوی براکانی بەكاربهێنێت بۆ كشتوكاڵ.
ئەو دانیشتووانە راشیانگەیاند ، “هیچ شوێنێك نیە تا سكاڵا لەو پێشێلكارییانە تۆماربكەین، چونكە تومەتبارمان دەكەن بە و دیارتیرن تۆمەتەكان ئەوەیە دەڵێن هاوكاری بەڕێوبەرایتی خۆسەری دەكەن.