حەسەکە.. بەرێوەبەرایەتی ئاو ناڕازییە لە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی سەر ئاوی فورات
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی لەسەر هێڵی ئاوی ڕووباری فورات دەكرێت، وایكردووە ئەو شارە بێ ئاو بێت.
فاتیمە زامن، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە شاری حەسەکە ڕایگەیاند، ڕۆژانە هێرش و کردەوەی تێکدەرانەی دەكرێتە سەر هێڵی ئاوی فورات لە ناوچەکانی دێرەزوور و گوندەوارەكانی و تا حەسەکە.
لە کاتێکدا هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە راگرتنی ئاو لە وێستگەی عەلووک كە بڕێكی زۆر ئاوی بۆ حەسەكە دابین دەكرد، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەستی بە پڕۆژەیەک کرد بۆ ڕاکێشانی ئاو لە ڕووباری فوراتەوە بۆ حەسەکە، بەڵام ئەمە تەنها 35%ی ئاوی شارەکە دابین دەکات.
ئەو بەرپرسە ناوخۆییە ئاماژەی بەوەدا کە “كارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەكە رۆژانە بۆڕی ئاو چاكدەكەنەوە، كە لەلایەن تێکدان، تێك دەدرێت.