وه‌زاره‌تی كۆچ و كوچبه‌رانی عێراق ژمارەی ئەو خێزانانەی لە کەمپی هۆل كه‌ڕاونه‌ته‌وه ئاشكرا ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی كۆچ و كوچبه‌رانی عێراق، شەوی هەینی، ڕایگه‌یاند كه ٧٦٦ خێزانی عێراقی، دوای ئه‌نجامدانی رێوشوێنی ئەمنی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای كوردستان گەڕێندراونه‌ته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی عێراق؛ هاوكات بوو لەگەڵ هەڵمەتی ئەمنیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، كه نزیكەی دوو هەفتەیه لەناو كەمپەكەدا ده‌ستی پێكردووه؛ بۆ پاکتاوکردنی لە شانە چالاکەکانی داعش، کە تا ئێستا ده‌یان ئه‌ندامیان ده‌ستگیركردوه .
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ؛ بۆ میدیای عێۆاقییه‌كان رایگەیاند ، ژمارەی ئەو خێزانانه‌ی لە كه‌مپی هۆل كه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ٧٦٦ خێزانن کە لە ٣٠٩٠ کەس پێکدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئه‌و كه‌سانه؛ كه‌سی به‌ته‌مه‌ن و ژن و منداڵانن، دوای ئه‌وه‌ی كه ڕاهێنانیان بۆ ده‌كرێت تا له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگا تێكڵ ببنه‌وه، ده‌یانگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ژەنەڕاڵ کۆرێلا دوای سەردانەکەی بۆ كه‌مپی هۆل، ستایشی ئەو هەڵمەتەی کرد، هەروەها جەختی لەسەر پشتگیرییەکانی “هەسەدە” کردەوە، ئه‌ویش لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە.
کەمپەکە ٥٠ هەزار کەس لەخۆه دەگرێت کە نزیکەی ٣٠ هەزار کەسیان عێراقین.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڕیاری ژمارە ٧ی له ساڵی ٢٠٢١ پەسەند کرد، کە بریتی بوو لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران ، دوای ئەوە لیژنه‌كه پێكبهێندرێت چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل ئەو خێزانە عێراقییانه کە لە کەمپی هۆلن و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه ، بگه‌ڕێندرێنه‌وه .
“عه‌لی عەباس” میکانیزمی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ڕوونکردەوە، كه له كه‌مپی هۆل دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی جه‌دعه، له باشووری موسڵ، لەوێ لە ڕێگەی تیمی پاڵپشتی دەروونییەوە بۆ ماوەی ٣-٤ مانگ ڕاهێنانیان بۆ ده‌كرێت ، دەخایەنێت، وپاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومه‌تی ناوخۆیی لە پارێزگاکانیان، له‌گه‌ل هێزه ئەمنییەکان و هه‌واڵگری شاره‌كه‌یان.