ژەنەراڵێكی ئەمریکییە گەشتێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانییەک دژی ئێران

دیمەشق – نۆرس پرێس

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوێنێ شەممە، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ بەردەوامی ئامادەكاری بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل بەهۆی كوشتنی سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵڵا.

ئەم ژەنەراڵە ئەمریکییە ئامانجی ئەوەیە هەمان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی كۆبكاتەوە كە لە ١٣ی نیساندا لە بەرامبەر هێرشێکی ئێراندا بەرگرییان لە ئیسرائیل کرد.

ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” رایگەیاند، سەردانەکەی ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا بۆ ناوچەکە، پلانی بۆ دانرابوو پێش پەرەسەندنی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و حزبوڵڵا.

بەگوێرەی “ئاکسیۆس” بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن، تاران هێرش بکاتە سەر تەلئەبیب، بە هێرشێکی فراوانتر و گشتگیرتر لە هێرشەکەی پێشوو، کە رەنگە حزبوڵڵاش بەشداری تێدا دەکات.

بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت کورێلا سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو و ئوردن و ئیسرائیل بکات، هاوکات ئوردن وێستگەیەکی سەرەکی دەبێت لە سەردانەكەیدا.

ئوردن لە کاتی هێرشەکەی ١٣ی نیساندا ڕۆڵێکی گرنگی بینی بە ڕێگریکردن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کە ئاسمانەكەیدا بەرەو ئیسڕائیل ئاڕاستەكرابوون.

ئوردن ڕێگەی بە فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان دا کە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕێگری لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بكەن.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان