دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی شەممە- یەکشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران كاروانێكی چەکی لە عێراقەوە ناردە سوریا، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ وەڵامدانەوەی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ كوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران.
میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، لە دوای كوشتنی ئیسماعیل هانیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران و فواد شوکر سەرۆکی حزبوڵای لوبنان لە بەیروت.
سەرچاوەیەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور رایگەیان، سوپای پاسداران شەوی یەكشەممە، سێ بارهەڵگری چەکی قورس لە ڕێگەی دەروازەی سكەی سەر بە ناوچەی بووكومال بردە نێوخاكی سوریا، کە لە خاکی عێراقەوە رەوانەكرابوون.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بارهەڵگرەکان بۆ ماوەیەکی کورت لە بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران لە شارۆچکەی هەرێ وەستان، و لە بەرەبەیاندا بەرەو تەدمووری ناوەڕاستی سوریا بەڕێكەوتن، بەبێ ئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەگەڵیاندا بێت، لە ترسی بە ئامانج گرتنیان.