دێره‌زوور.. ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ پێشوازیکردن لە خێزانەکانی کەمپی هۆڵ
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی ئەنجومەنی مەدەنی دێره‌زوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئامادەکاریی ده‌كرێت بۆ پێشوازیکردن له‌و خێزانانه‌ی كه له کەمپی هۆڵ ده‌ژین.
ده‌رچوونی خێزانەکان لە کەمپی هۆڵ یەکێکه لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی “بەهێزکردنی ئاسایش” کە لە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو بەڕێوەچوو، کە تیایدا باس لە دۆخی دێره‌زوور کرا.
ماهر موحێسن، هاوسەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ره‌نجبه‌ران لە ئەنجومەنی مەدەنی دێره‌زوور رایگەیاند، کاردەکەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له خێزانه‌كانی نێو كه‌مبی هۆڵ ده‌ربێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنە و ده‌سته پەیوەندیدارەکان بۆ دابینکردن ئابووری و پەروەردە، لەکاتێکدا ڕێکخراوەکان ژماره‌یه‌ك خانوویان بۆ خێزانه‌كان به‌كرێ گرتووه.
ئەو بەرپرسە پێشبینیشی کردووە کە لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوودا ژماره‌یه‌ك خێزان بهێندرێنه ده‌ره‌وه.
موحێسن ئاماژەی بەوەدا کە سەنتەری هەجین و ناوچەی حەوت کیلۆ ئامادە دەکرێن بۆ پێشوازیکردن لە خێزانه‌كان.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە ژمارەی ئەو خێزانانە نەکردووە کە لە ماوەی داهاتوودا ده‌رده‌چن.