بارەگای سەرکردایەتی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە باشووری بەغدا بۆردوومانكرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، هێرشێكی نه‌ناسراو كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كالسۆ له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراق، كه بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، بنكه‌ی كالوسی حه‌شدی شه‌عبی كه 50 كم له به‌غدای پایته‌خت دووره، بۆردوومانكرا.
دوو سه‌رچاوه له نه‌خۆشخانه‌ی حله رایگه‌یاند، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو شه‌ش ئه‌ندامی دیكه‌ش برینداربوون،
هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەقینەوەکە زیانی ماددی و برینداربوونی لێکەوتووەتەوە، و تیمێکی ئەمنی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.
ئەو دوو سەرچاوە ئەمنییە ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا نه‌زاندراوه کێ هێرشە ئاسمانیەکەی ئەنجامداوە، هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە کە هیچ چالاکییەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقدا نییە.