تەرمی ئەندامێکی میلیشیاكانی ئێران لە گونده‌واری دێره‌زوور دۆزرایەوە
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، تەرمی ئەندامێکی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له بیابانی شاری دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆزرایه‌وه كه به فیشه‌ك كوژرابوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە ناوچەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، خه‌ڵكانێك تەرمی ئه‌ندامێكی لیوای قودس، به‌ناوی حەسەن روفاعی (تەمەن 38 ساڵ)یان له بیابانی مەسرەبی ڕۆژئاوای دێره‌زوور دۆزییه‌وه.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە بیابانی مەسرەبی ڕۆژئاوای دێره‌زوور، ئەندامێکی لیوای فاتمیونی ئەفغانی له‌هێرشێكی چه‌كداریدا کوژرا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیوای قودس خەڵکی شارۆچكه‌ی مه‌سره‌به، و لە یەکەم ڕۆژی جەژن بێ سه‌روشوێن بوو، داوی ئوزوی له ماڵه‌كه‌یدا به‌ره‌و یه‌كێك له بارەگا سەربازییەکانی میلیشیاكانی ئێران ده‌ڕویشت له بیابانی شه‌ره‌كه.