محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئەمەریکا بەرێکەوت
ههولێر – نۆرس پرێس
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووە، سەرۆکوەزیران بهیاوهری شاندێکی حکوومەت و پەرلەمان و نوێنەرانیی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەرەو ئەمەریکا بەرێکەوتن.
سوودانی، لە سەر بانگهێشت نامەی فەرمیی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوەتی کۆشکی سپی کراوە.
پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاندبوو “سودانى لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەى چەند تەوەرێک لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا دەکات و خاڵى گرنگى سەردانەکەى پەرەپێدانى کارى دارایی و بانکە لە عێراق”.
ئاماژەى بەوەش کرد “لە ئەمریکا باس لە چەند تەوەرێک دەکرێت، گرنگترینیان هاوکاریی ئەمریکا بۆ باشترکردنى سیستمى دارایی و بانکیه لە عێراق”.