قامشلۆ: به‌هۆی ته‌زره بارین زیانی به بەروبوومی کشتوکاڵی کەوتووه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە، زریانێکی باران بارین و ته‌زره زیانێكی زۆری بە بەروبوومی کشتوکاڵی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان گه‌یاندوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا هۆشداری دا لە مەترسی لافاو لە شوێنە نزمەکان بە تایبەت ئەمڕۆ سێشەممە.
عەبدولڕەحمان عەبدۆ، جووتیارێکی خەڵکی عامودێیه له رۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت، بەهۆی زریانی باران بارین و ته‌زره، زیان به زه‌وویه كشتووكاڵییه‌كان و به‌روبوومه‌كان گه‌یشتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌رهه‌مه‌كانی نزیک له سنووری تورکیا لەسەدا ٧٥ زیانیان بەرکەوتووە.
لای خۆیەوە، یوسف ده‌نه‌ل، سەرۆکی بەشی بەرهەمهێنانی ڕووەک لە ده‌سته‌ی کشتوکاڵ و ئاودێری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی جوتیاران ده‌كه‌ین لە سەرجەم ناوچه‌كانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پشکنینی پێویست دەکرێت سەبارەت بەو زیانانە و جوتیاران قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.”