سێ ئەندامی هێزەکانی “دیفاع وه‌ته‌نی” لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژران
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، تەرمی سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی “دیفاع وه‌ته‌نی” لە ڕۆژهەڵاتی دێروزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆزرایەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی “دیفاع وه‌ته‌نی”، به فیشه‌ك كوژراون له نزیك شوێنی كاره‌كه‌یان له ناوچه‌ی حه‌یده‌رییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نەناسراوەکان ئەو سێ ئەندامەیان كوشت كه هەموویان خه‌ڵكی شارۆچکەی حه‌لته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوورن.
ئەو سەرچاوەیە ناوی ئەو کەسانەی ئاشكراكرد کە کوژراون؛ئه‌وانیش “بەشار جەبر ئەلزه‌غەیر، محەمەد تورکی ئەلزه‌غەیر و حاکم ئەلجەدعان”ن.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئه‌و هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.