نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق كۆبوونه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر ڕۆشناييى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و به‌رده‌وامى هه‌وڵ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان هاوڕا بوون.
ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ بۆ واشنتۆن كرا.