“سوپای پاسدارانی ئێران” سه‌رباز و بارهەڵگری چه‌ك ده‌نێرێته سوریا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌ك بارهەڵگر كه داپۆشرابوون و دیار نه‌بوو چیان باركردووه له خاكی عێراقه‌وه ناردی بۆ نێو سوریا.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر “سوپای پاسدارانی ئێران” زیاتر لە پەنجا ئەندامی “فاتمیونی ئەفغانی” لە خاکی عێراقەوە نارده دێره‌زوور، و بەسەر بنكه سه‌ربازییه‌كانی نزیك بنكه‌كانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له رۆژئاوای كوردستان دابه‌شی كردن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەتی “سوپای پاسدارانی ئێران” ڕایگەیاند، “بارهه‌ڵگره‌كان” كه پێده‌چێت چەک و تەقەمەنی باركردبێت، لە دەروازەی سكه، له عێراقاوه چونه نێو خاكی سوریا به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێوارەی شەممەوە بارهه‌ڵگره‌كان چوونەتە ناو شارۆچکەی سنووری هه‌ریی، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یەکشەممەش بەرەو شاری دێره‌زوور رۆیشتن.
“سوپای پاسدارانی ئێران” لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کاروانی چەک و تەقەمەنی و سەربازی برده نێو خاكی سوریا، بە کەڵک وەرگرتن لە نەبوونی فڕۆکەوانی لە ئاسماندا و پێدەچێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بارهەڵگری دیکە بنێرێته سوریا،