فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش ئاشکرا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئهمڕۆ شەممە، جێبەجێکردنی ٩٤ ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند، کە لە ماوەی سێ مانگدا، ١٨ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە كوژران، و ٦٣ ئەندامی ئهندامیشیان دەستگیرکران.
بەیاننامەیەکدا کە نۆرس پرێس گهیشتووه ئاماژەی بەوەدهكات، ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “28 ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە سوریا ئهنجامدراوه، كه 7 ئەندامی داعش كوژراون و 27ی دیکەش دهستگیركراون، لە عێراقیش 66 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئهنجامدرا و 11 ئەندامی داعش كوژران و 36ی دیکەش دهستگیركران”.
لە بەیاننامەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە “هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 9000 دەستگیرکراوی داعش كه ئێستا لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی (ههسهده)ن و ههوڵی ئهوهش ههیه كه زیاتر لە 45000 کەس لە کەمپی هۆڵ و رۆژ كه خانهوادهی داعشن بگهڕێندرێنهوه وڵاتهكانی خۆیان”.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، جەنەڕاڵ مایکل ئیریك كۆڕێلا ڕایگەیاند، پابەندن بە شکست پێهێنانی هەمیشەیی داعش.
وتیشی، “ تیشكمان خستۆته سهر بەئامانجگرتنهكانی داعش کە هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکی دەدەن، لەدەرەوەی عێراق و سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش پێویستی بە فشاری بەردەوامی هاوبەش و هاوپەیمانهكانمان هەیە”.