وردەکارییەکانی هێرشی داعش بۆ سەر بیابانی رەقە و گەیشتن بە ڕێگایەکی ستراتیژی چین؟
دێرهزوور – نۆرس پرێس
شەوی هەینی – شەممە، دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” هێرشێکی توندی کردە سەر بارهگا سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمهشق و میلیشیاكانی سهر به ئێران، لە نزیک ڕێگای رەقە – دێرهزوور له نزیك شارۆچکەی مەعدان عەتیقی ڕۆژئاوای دێرهزوور.
لهدوای چهندین ساڵ ئهوه یەکەمجاره، ئەندامانی ڕێکخراوەکە بتوانن بگەنە ئەو ڕێگایە دێرهزوور بە رەقە دەبەستێتەوە و کۆنترۆڵی بکەن، و بچنە ناو گوندە دانیشتوان.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتی دسمهشق بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەندامانی ڕێکخراوەکە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای سەربازی فیرقەی 17 و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی لە دەوروبەری شارۆچکەی مەعدان عەتیقی ڕۆژئاوای دێرهزوور، پێکدادانی لهنێوان داعش و هێزهكانی حكومهت روویدا، و سێ ئەندامی سوپای سوریا و بەرگریی نیشتمانی كوژران کە لەنێویاندا “ئەیمەن ئەسعەد”ی (35 ساڵ) بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپەکانی دیکەی ڕێکخراوەکە بۆسەیهكیان له نزیك ناوچەی پێکدادانەکان دانابوو و کاروانێکی پشتیوانی هاوبەشی لیوای قودس و بەرگری نیشتمانییان كرده ئامانج، و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكشكێندران و سەرکردەیهك لە لیوای قودس بە ناوی “ساهر الجاسم” كوژرا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە دەوروبەری شارۆچکەکە بڵاوبوونهوه و دهستیان بهسهر ئۆتۆمبێلی سەربازی و مەدەنی گرت، هەروەها کەلوپەلی خۆراک و سەوزەیان لە فڕۆشگاكان برد، دواتر گهڕانهوه بیابانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێنج کەسیان ڕفاندووە، لەنێویاندا “فواد عەبدولڕەزاق”، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی و “حەسەن خالید” ئەندامی فیرقەی ١٧ههبوون.
بەپێی سەرچاوەکە، دوای کشانەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە، هێزی پشتیوانی حکومەتی دیمهشق گەیشتنە شارۆچکەکە، و قەدەغەی هاتووچۆیان راگهیاند تا ئەو کاتەی دۆخهكه ئاسایی ببێتهوه.