“ئاسایش”ی رۆژئاوای كوردستان دەستی بەسەر زیاتر لە نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆن ده‌گرێت
حه‌سه‌كه – رۆژئاوای كوردستان
ئه‌مڕۆ هەینی، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر لە نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی گرت له شاری حه‌سه‌كه.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشت كه بڕێکی زۆر له حەبی مادەی هۆشبەر به‌ره‌و شاری حەسەکە دێت.
راشیگه‌یاند، “دوای هەوڵی هەواڵگریی و بەدواداچوون و چاودێری ورد، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئادار، بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆسەیەکی دانا و توانی دوو کەس دەستگیر بکات كه بازرگانییان به ماده‌ی هۆشبه‌ر كردووه، یەکێک له ده‌ستگیركراوه‌كان، شوفێری پاسێكی ده‌كرد و دوه‌میان به ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە بوو”.
ڕوونیشیکردەوە، له نێو پاس و ئۆتۆمبێلەکەدا هەزاران حەبی مادەی هۆشبەر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا کە (573000) هەزار حەبی کاپتاگۆنیان تێدابوو.