بەرپرسێکی دەروازەی سێمالکا وادەی تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی ده‌روازه‌كه ئاشکرا دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دەروازەی سنووری سێمالکا بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی پردی نێوان هه‌رێم و رژئاوای كوردستان، دوای ئەوەی به‌هۆی باران بارینی ئه‌م دواییه لە خزمەت دەرچوو.
لە بیستی مانگی ئازاری ڕابردوو، زریانێکی باراناوی بووە هۆی داڕمانی پردەکە.
کارگێڕێکی دەروازەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پردەکە به‌رده‌وامه، پێشبینیش دەکرێت دوای جەژن ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكاته‌وه .
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌روازه‌كه بەشێوەیەکی کاتی گه‌شتییاره‌كانی بۆ دەروازەی وه‌لید گواستەوە تا پرده‌كه به ته‌واوه‌تی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە