ئەنجومەنی ئاسایش ره‌تیكرده‌وه ئیدانه‌ی بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بكرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ، چوارشەممە، واشنتۆن، بەریتانیا و فەرەنسا ڕێگرییان لە بەیاننامەیەک کرد کە ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش دایڕێشتبوو، کە تایبه‌ت بوو به ئیدانەی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، به توندترین هێرش داده‌ندرێت، له‌نێو هێرشه‌كاندا.
له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داواده‌كرێت، ره‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی پێشكه‌ش كراوه.
دیپلۆماتکاران بە ڕۆیتەرزیان راگه‌یاندووه، ئەمریکا بە پشتیوانی فەرەنسا و بەریتانیا، به وڵاتانی ئاگادارکردەوە کە زۆرێک لە ڕاستییەکان سەبارەت بەو هێرشه‌ی دیمەشق “هێشتا ڕوون نین”.
داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە