مەسرور بارزانی و پلاسخارت بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەێندراوێکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە.
راشیانگەیاندووە، کە “سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپاتکردوەتەوە، ئاماژەشی بەوەداوە، کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاریی دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و رێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت”.
ئەمە جگە لەوەی، جەختی لە گرنگیی رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا کردوەتەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.
لە راگەێندراوەکەدا باس لەوە دەکرێت، کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لە پێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.