نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی – ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو له مه‌سیحییه‌كان ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو له مه‌سیحییه‌كان پیرۆز ده‌كات.
له په‌ماكه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه سه‌ری ساڵی نوێی بابلیی ئاشووری و جه‌ژنى ئه‌كیتو له خوشك و برايانى، كلدانى، ئاشوورى و سريان و ته‌واوى هاووڵاتيانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هيواى پشوو و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده و ساڵێكى تازه‌ى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت