کۆبنهاگن – نۆرس پرێس
ماڵی “ئۆرزیلیک” بۆ رۆشنبیری و ئەدەب کتێبێکی بە ناوی “پەیکەرتاش سەیدۆ رەشۆ، لە دەربڕینەوە بۆ ئەبستراکت” بڵاوکردەوە، کە لە نووسینی رەخنەگرانەی بەرهەمەکانی پەیکەرتاشی کوردی رۆژئاوای کوردستانە و لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەند و نووسەری دیاری سووریا و لوبنانەوە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆکراونەتەوە.
ئەم کتێبە بە یەکەم کار لە جۆری خۆی دادەنرێت، کە هونەری پەیکەرسازی بە دەست و پەنجەی هونەرمەندێکی کورد هەڵسەنگێنێت و لەلایەن رۆژنامەنووسی کورد، ئیبراهیم ئیبراهیم کە نیشتەجێی وڵاتی دانیمارکە ئامادە و پێشکەش کراوە.
هونەرمەندی پەیکەرتاش، سەیدۆ رەشو مەولود لە باوکێکی کوردی رۆژئاڤا و دایکێکی جەزائیری لەدایک بووە و لە ساڵی 2005دا لە تەمەنی 50 ساڵیدا لە بەلجیکا کۆچی دوایی کردووە.
کتێبەکە لە هەشتا لاپەڕە پێکهاتووە و کەرەستەی بینراو و نووسینە رەخنەییەکانی بەرهەمەکانی رەشۆ لەلایەن کۆمەڵێک شێوەکار و نووسەری سوری و لوبنانی، وەک د. مەحمود شاهین، راگری پێشووی فاکەڵتی هونەرە جوانەکان لە دیمەشق، عینایەت عەتار، شێوەکاری لوبنانی جەنان ئەلخەلیل و رۆماننووسی کۆچکردووی سووری خالد خەلیفە و حەلیم یوسفەوە، نوسراون.
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ‘دار ئەلنەشر’ لە بیستی مانگی نیساندا داهاتوودا رێوڕەسمێکی واژۆکردنی کتێبەکە لەلایەن نووسەرەکەیەوە رێکدەخات، کە هاوکاتە لەگەڵ رێزلێنان لە پەیکەرتاش و رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا.