هه‌سه‌ده گیان له ده‌ستدانی دوو ئه‌ندامی راده‌گه‌یه‌نێت
ره‌ققه – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند، دوو ئەندامیان لە شاری ره‌ققه لە کاتی پێكدادان لەگەڵ ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە.
هه‌سه‌ده لە ڕاگەیەندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه چوارشەممەی ڕابردوو شانەیەکی داعش لە ناو شاری ره‌ققه جوڵەی کردووە و هەوڵیداوە پێگە سەربازییەکانمان بکاتە ئامانج.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌روو، ئه‌ندامه‌كانیان ڕووبەڕووی چه‌كدارانی داعش بوونەتەوە و پێکدادان لەگەڵیان ڕوویداوە، توانیویلنه ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، هاوکات دوو ئه‌ندامی هێزەکانی سووریای دیموكرات گیانیان لەدەستداوە.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاندووه لەم دواییانەدا چالاکیی و بەئامانجکردنی شانەکانی داعش زیادی کردووە، ئەمەش بە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی خۆی لە دوای له‌ناوچوونی ده‌زانێت.