گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شوێنەوارە دێرینەکانی عەفرین دەدزن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرای كرد، كە گروپە چەكدارەکانی دڵسۆزی توركیا سەرقاڵی هەڵكەندن و دزینی كەلوپەلی دێرینن لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بە قاچاخ لە رێگەی توركیاوە دەیگوازنەوە بۆ ئەوەی لە بازاڕی رەشدا بیفرۆشن.
هەروەک ئاژانسی فەرمی حکومی “سانا” ، لەزاری جێگری سەرۆکی ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیەوە لە سووریا، ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، رایگەیاند کە گرووپە چەکدارەکان “هەڵکۆڵینی شوێنەوار ئەنجام دەدەن بەدوای شوێنەوار و تەلارسازییە مێژووییەکاندا دەگەڕێن لە نزیک شاری عەفرین، کە لە ژێر داگیرکاری تورکیادایە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و گروپانه له ههڵكهندنهكاندا كه‌ره‌سته‌ی مۆدێرن و قورس به‌كارده‌هێنن و هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نیش به‌كارده‌هێنن، كه زیانێكی زۆر به شوێنه‌واره‌كانی سووریا ده‌گه‌یه‌نێت.
ئیگۆرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌و كه‌لوپه‌له دێرینانه به قاچاخ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕی ڕه‌شدا بفرۆشرێن.
لیژنەی سهربهخۆیبەدواداچوونی نێوده‌وڵه‌تی تایبەت بە سوریا له راپۆرته‌كه‌یدا كه له کانوونی دووهەمی 2021 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند “گروپەکانی جەیش وەتەنی شوێنه‌وار و مه‌زارگه‌کان و گۆڕستانه‌کانی ئێزیدیەکانیان له عه‌فرین هەڵکەندووە و تاڵان و وێرانیان کردوون.”
وە یەکشەممەی ڕابردوو ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیا لە شاری حمیمیم شوێنەوارێکی ڕادەستی مۆزەخانەی نیشتمانی لە دیمەشق کرد کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکانی هەزارەی یەکەمی پێش زایین.
ئەو شوێنەوارە لە ناوچەی باشووری سووریا دۆزراوەتەوە و لە شوێنەوارەکانی رۆژئاوای کوردستانن کە لەلایەن گروپە لایەنگرەکانی تورکیاوە هەڵکەندراوە، بەپێی رۆژنامەی ئەلوەتەنی نیمچە فەرمی.
لە لێدوانێکی پێشووی مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا، سەڵاح سینۆ، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارەکانی عەفرین، بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو، کە ئەوان 69 ناوچەی شوێنەواری و 31 مەزارگەیان بە دۆکیۆمێنت کردووە لەلایەن گروپەکانی لایەنگری تورکیاوە روبەڕووی تێکدان و هەڵکۆڵین بوونەتەوە.