لە سنووری نێوان عێڕاق و سووریا بەرپرسێکی داعش کوژرا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکرد،،”سەمیر خزر شەریف”، پاش چاودێریەکی وردی هێزەکانیان، بەرپرسی گواستنەوەی چەکی داعش لە سنووری نێوان عێراق و سووریایان کوشتووە.
بە گوێرەی راگەێنراوی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، ئەو سەرکردەیەی داعش، لە بۆسەیەکی سوپاکەیاندا لە سنووری هاوبەشی عێراق لەگەڵ شاری دێرەزوور، کوژراوە.
لە راگەیەندرەکەی فەرماندەییەکەدا هاتووە، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هاتوچۆپێکردنی ئەندامانی داعش لە نێوان عێراق و سووریادا و چەندین دۆسیەی تاوانی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی پارێزگای ئەنباری لەسەرە.