داعش سێ هێرشی بۆ سه‌ر هێزەکانی “هه‌سه‌ده” راده‌گه‌ینێت
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، داعش لە ڕێگەی لاپه‌ره‌ی نزیكه‌كانیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕایگەیاند، سێ هێرشیان له دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە، لە گونده‌واری دێره‌زوور و حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یادی پێنج ساڵه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنترۆڵی جوگرافیای ڕێکخراوی داعش بوو، لەسەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، “هەسەدە” لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا لە مەترسی گەڕانەوەی و هەوڵدانی ئه‌و رێكخراوه بۆ دوباره هێرشكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جوگرافییای شوێنەکان.
ئاژانسی ئەلیکترۆنی ئه‌عماق کە زمانحاڵی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەیە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” كردووه، لە نزیک شارۆچکەی سه‌بحای ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێره‌زوور، و ژماره‌یه‌كیان بریندار كردوون.
لە بەیاننامەیەکی دیكه‌دا رایگه‌یاند، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بۆمبێكی چێندراویان به ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “هه‌سه‌ده”دا ته‌قاندۆته‌وه، لە شارۆچکەی حهوائیج زێبانی قەزای كه‌سره‌ی ڕۆژئاوای دێره‌زوور، بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی “هه‌سه‌ده”.
بەپێی بەیاننامەی ئه‌عماق لە شاری حەسەکە، چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە ته‌قه‌یان له دوو ئەندامی “هه‌سه‌ده” كردووه، به‌هۆیه‌وه هه‌ردووكیان شه‌هید بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نۆرس پرێس، كه له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئەو دوو هێرشە ڕوویانداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەبووە و زیانەکانیش ته‌نها ماددی بوون، و تا ئێستاش هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو سێ هێرشە نەداوە.