ئیدلیب و حەڵەب.. سووریا کوشتن و بریندارکردنی چەند “تیرۆریست”ێکی راگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری سووریا، رایگەیاند، هێزەکانیان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی گروپە “تیرۆریستییەکان” لە هەردوو گوندەوارەی ئیدلب و حەڵەب، دەیانیان لێ کوشتوون و بریندار کردوون.
هێزەکانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “هێزەکانیان وەڵامی هێرشێکی توندیان دایەوە، بە ئاراستەی کفری نوبل لە باشووری گوندەواری ئیدلب، کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن گروپە “تیرۆریستی”یەکانەوە، لە کاتی نانی بەیانیدا، ئەنجامدرابوو”.
روونیشیان کردەوە کە توانیویەتی هێرشەکە پووچەڵ بکەنەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون و کەلوپەلە سەربازیەکاناین لەناوبردوون.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، هێزەکانیان وەڵامی ئەو هێرشە “تیرۆریستی”یەیان داوەتەوە و توانیویانە یەکێک لە هێرشبەرەکان دەستگیربکەن.