بەرپرسێکی ئەمنی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی مۆسکۆ چوونەتە ناو تورکیا و مانەونەتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی ئەمنی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەو چەکدارە تاجیکیانەی هێرشەکەیان بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی و هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا ئەنجامداوە، چوونەتە ناو تورکیا و بۆ ماوەیەكی کورت ماونەتەوە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەیان لە ڕووسیا.

هێرشەکە کە رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) خستیە ئەستۆی خۆی زیاتر لە 143 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.

ئەو بەرپرسە تورکییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کرد هیچ فەرمانێكی دەستگیرکردن لە دژی هێرشبەرەکان نەبووە، واتە توانیویانە بە ئازادی لە نێوان تورکیا و ڕووسیادا گەشت بکەن، ئاماژەی بەوەشداوە ماوەیەکی زۆر لە مۆسکۆ ژیاون.

راشیگەیاندووە، دوو لە هێرشبەرەکان لە 2ی ئاداردا لە هەمان گەشتدا تورکیایان بەرەو مۆسکۆ بەجێهێشت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە