بەهۆی شەڕی و پێكدادانی له نێو هۆزێكدا له دێروزوور منداڵێک کوژرا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە لە شەڕی و پێكدادانی نێو هۆزێكدا لە شارۆچکەیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور له ڕۆژهەڵاتی سوریا، منداڵێک کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی خۆجه‌یی لە شارۆچکەی غەرانیج ی سه‌ر به شاری دێره‌زوور ڕایگەیاند، شەڕێک لە نێوان ئامۆزاکانی بنەماڵەی “جه‌ساب” و “سه‌مره”ی خێڵی شه‌عیتاتی سه‌ر به هۆزی عه‌گێدات، به هۆی كێشه‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆن روویدا، کە تێیدا چەکی سووک و مامناوەند بەکاردەهێنرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێكدادانه‌كه بۆوه هۆی كوشتنی “محه‌ممه‌د حه‌دیر”ی ته‌مه‌ن 14 ساڵ، كه له نزیك شوێنی پێكدادانه‌كه بوو، و سێ كه‌سیش له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو ئامۆزاكه بریندار بوون، دواتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشتنه شوێنه روداوه‌كه و شه‌ڕه‌كه كۆتاییهات.