لە یادی کەوتنی داعشدا.. هەسەدە داوای چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستبەسەرداگیراوانی رێکخراوەکە دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد، کێشەی دەست بەسەرداگیراوانی داعش یەکلایی بکەنەوە، هەروەها داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتیان کرد بۆ لێپرسینەوەیان، یان ئەو وڵاتانە هاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێننەوە، کە ئەندامی رێکخراوەکەن.

لە راگەێنراوێکدا، لە پێنجەمین ساڵیادی کۆنترۆڵی جوگرافی رێکخراوەکەوە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، “هەسەدە” رایگەیاندووە، هێشتا داعش “مەترسییەکی گەورە” بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، بە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی لە رێگەی شانە نووستووەکانیەوە و کۆنتڕۆڵی جوگرافی هەندێک ناوچەدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کامپی هۆل “بۆمبێکی کات بۆداڕێژراو” پێکدەهێنێت و “ترسەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئەندامانی خێزانەکانی رێکخراوەکە، کە فێرکارییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم ژینگەیەدا وەردەگرن، کەوا ژینگەیەکی پڕ لە تیرۆرە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەترسییە لەسەر داهاتووی ناوچەکە و جیهان”.

لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان “هەموو هێزێک بۆ رێکخراوەکە دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانی”، هەروەها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە سووریا “بوونەتە جێگەیەکی پارێزراو بۆ داعش، لەوێشەوە پلانی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان دادەڕێژێت”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە