هەولێر– نۆرس پرێس
بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەشتە شاری هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
محەمەد شیاع سودانی بە بانگهێشتی فەرمی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تایبه‌تی نەورۆز له‌سه‌ر چیاى كۆڕه‌ك سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و کێشەکانی هەولێر و بەغدا بکرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراقەوە، له 21ى شوبات، دەربارەی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمی کوردستان و نەهێشتین کورسی کۆتاکان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى زیاتر ئاڵۆز كردووه، و حکومەتی هەرێمی کوردستان، حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى تۆمه‌تبار دەکات به “پێشێلكردنى ده‌ستوور و پێنه‌دانى مافى هاووڵاتیانى هه‌رێم”.