دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەیەکی ئیداری لە مانگی سووری سووریا رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە کۆتاییان بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا هێناوە لە ناوچەکانی حکومەتی سووریا.
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی هاتنی بەرنامەی گشتیی یارمەتی خۆراکی خۆی لە سەرتاسەری سووریا راگەیاند، کە لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە دەست پێدەکات، بە گوتەی خۆیان، ئەمەش بەهۆی کورتهێنانی داراییەوە.
سەرچاوەکە باسی لە دزیی دەکات، کە بە گوتەی ئەو کاریگەری لەسەر هاتنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ دیمەشق هەبووە، لە رووی دابەشکردنی ناوەکان و بە خشتەی ساختە و فرۆشتنیان لە بازاڕەکاندا، یان کەمکردنەوەی بڕی تەرخانکراو بۆ هاووڵاتیان.
کارگێڕەکەی مانگی سوری سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئایندەیەکی نزیکدا” گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری، بەڵام جۆری ئەو هاوکارییە و لایەنە بەخشەرەکەی ئاشکرا نەکردووە.