لە گوندەواری دێرەزوور، تەرمی دوو ئەندامی سوپای پاسداران دۆزرایەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكاتی گەڕانی هێزەکانی حکومەت تەرمی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دۆزییەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکاتی دەرچوونیان لەگەڵ کۆمەڵێک لە هێزەکانی حکومەت لە گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەندییان لەگەڵدا پچڕابوو.
یەکشەممەی ڕابردوو ئەو ئەندامانە پەیوەندی لەگەڵ گروپێکی حکومی نەمابوو کە بە سێ ئۆتۆمبێلەوە لە شارۆچکەی ساڵحیە لە گوندەواری بوکامالەوە بەڕێکەوتبوون و بەرەو کێڵگەی غازی “ئەرەک” لە گوندەواری دێرەزوور دەڕۆیشتن.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حکومەت لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو گروپە کەوتوونەتە بەر هێرشێک کە لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و چەند ئەندامێكی دیکەش برینداربوون، بەبێ ئەوەی لایەنی هێرشبەر بناسرێتەوە.