باران بارین دەروازەی سێمالکا لە نێوان رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی کوردستان دادەخات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، بارانبارین و بەرزی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بووە هۆی ئەوەی پردی پەڕینەوەی دەروازەی سێمالکا لە نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی کوردستان دابڕمێت و دەروازەكە دابخرێت.
لەمبارەیەوە شێرزاد عوسمان لە کارگێڕی دەروازەی سێمالکا، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕووباری دیجلە بووەتە هۆی ئەوەی داڕمانی دوو پرد لە دەروازەکە .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە ڕێگری دەکات لە دەستپێکردنی کارەکانی چاککردنەوە، بەهۆیەوە ئێستا گواستنەوەی سەرنشینەکان لە ڕێگەی دەروازەی وەلید لەگەڵ عێراق ئەنجام دەدرێت.