لە هەفتەد دووهەمی رەمەزاندا.. کەرەستەی خۆراک بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە سووریا بەرز دەبێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ چوونە ناو هەفتەی دووەمی مانگی رەمەزان، بازاڕەکانی دیمەشق بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی کاڵا و کەلوپەلی خۆراکییان بەخۆوە بینی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئابووریەوە، دانیشتووانی ناوچەکە روبەڕووی بارگرانی بوونەتەوە.
نۆرس پرێس لەڕێگەی گەشتێکی بازاڕەکانەوە چاودێری زیادبوونی نرخی سەوزە و میوەی کردووە، کە سەرجەم کەرەستە خۆراکیەکان بە رێژەیەکی زۆر بەرزبوونەتەوە.
ئەندامێکی لیژنەی بازرگانی و هەناردەکارانی سەوزە و میوە لە دیمەشق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوەی لە بازاڕەکانی دیمەشقدا بۆ “کەمی دابینکردن” گەڕاندەوە، ئەمە جگە لە “زیادبوونی خواست” بەهۆی دەستپێکردنی مانگی رەمەزانەوە.