لە شاری دێرکی رۆژئاوای كوردستان، خانووی حەج عەبدولڕەحمان عەبدولغەنی نزیکەی 100 ساڵە بەبێ نۆژەنکردنەوە ماوەتەوە، بە یەکێک لە کۆنترین خانووەکانی شاری دێرک دادەنرێت، هەروەها خاوەنەکەی یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەم شارەیە.
هەرچەندە بەشێکی خانووەكە بەتەواوی لەناوچووە، بەڵام فاتیمەی کچە شەست ساڵەکەی عەبدولڕەحمان، هێشتا میرات و ڕەسەنایەتی ماڵەکە دەپارێزێت، هەروەها کەرەستەی کۆنیش لەناو ماڵەکەدا دەهێڵێتەوە.
هاوکات زۆر کەسایەتی دیارەكان سەردانی ئەو ماڵەیان کردووە، وەک جەلادەت بەدرخان، بەیاوەری نووسەری کۆچکردوو مەلا تاهر حەمید و شاعیری کورد جگەر خوێن، هەروەها سەرۆکی کۆچکردووی خێڵی میران کۆچەر، نایف پاشا و ژمارەیەک شێخی عەشیرەتەكانی عەرەب و نوێنەرانی پێکهاتەی سریانی سەردانی ئەم خانووەیان كردووە.