لە ساڵیادی دەستپێکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سوریا، لە درعا خۆپیشاندان سازكرا

درعا – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری درعا لە نزیک مزگەوتی عومەری لە ناوەندی شارەکە لە ساڵیادی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی سووریا لە دژی حکوومەت كه‌ سێزدە ساڵ لەمەوبەر ده‌ستی پێكردبوو، خۆپیشاندانیان سازکرد.

چالاکوانێکی ناوچه‌كه‌ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەیان دانیشتووی شاری درعا لە خۆپیشاندانێکدا لە حەوشەی مزگەوتی عومەری چوونە دەرەوە و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا لەژێر ناونیشانی بەردەوامە، مزگەوتی عومەری یەکەم شوێن بوو خۆپیشاندانی دژی حکومەت لێیەوە ده‌ست پێكرد لە مانگی ئاداری 2011 .

وتیشی، خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان ، سەرەڕای کوشتن و ئاوارەبوون و وێرانکردنی ماڵەکانیان پاشگه‌ز نابنه‌وه‌.

ئاشکراشی کرد، خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە حکومەتیان بەرزکردەوە و داوای ڕۆیشتنی هێزەکانی ئێرانیان لە ناوچەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوان کرد.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئه‌شقه‌ر – داڕشتنه‌وه‌ی: محه‌مه‌د قازی