بەڕێوبەری خۆسەری: روبەڕووی ئالنگاری چارەنووسساز دەبینەوە

رەققە – نۆرس پرێس

بەرپرسێک لە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، گەمارۆی ئابووری، شەڕی ئاو و هەڕەشەکانی تورکیا لە گرنگترین ئالنگارییە “چارەنووسسازەکان”ن کە ڕووبەڕووی بەڕێوبەری خۆسەری دەبنەوە.

دوێنێ سێشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری، بە ئامادەبوونی زۆربەی بەرپرسانی، لە شاری رەققەی باکوری سوریا، چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی کردەوە.

لوقمان ئەحمی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوبەری خۆسەری رایگەیاند، دۆخی نالەباری ئابووری “ئالنگارییەکی جددی”ە لەبەردەم بەڕێوبەری خۆسەریدا، لە بەردەوامی داخستنی گرنگترین دەروازە لە رۆژئاوای کوردستان کە دەروازەی تەک کۆچەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەروازانەی کە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری بە ناوچەکانی دیکەی سوریا دەبەستنەوە، کەوتوونەتە ژێر سیاسەتی ئەو لایەنانەی کە کۆنترۆڵی زەوییەکە دەکەن، چ لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بێت یان حکومەتی سوریا.

ئەحمی ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی ئاوی ڕووباری فورات و وێستگەی ئاوی عەلوک لەلایەن تورکیاوە وەک “چەکێک لەدژی ناوچەکانی رۆژئاڤا، ئالنگارییەکی دیکەیە کە رووبەڕووی بەڕێوبەریەتیەکە دەبێتەوە”.

ڕاشیگەیاند دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری فورات و گلدانەوەی لەلایەن حكومەتی توركیاوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، بەرهەمهێنانی وەرزەكانی كشتوكاڵی كەمكردووەتەوە، لەو ناوچانەی كە بەرهەمی كشتوكاڵی گرنگترین سەرچاوەی داهاتیانە.

ئه‌حمی ئاماژه‌ی به‌وهش‌ كرد كه‌ به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی نوێ، لە گرنگترین ئالنگارییه‌كانن بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەری خۆسەری ناتوانێت بەشداری دانیشتنەکان بکات بۆ تاوتوێکردنی چارەسەری سیاسی لە سوریا، ئەوەش بەهۆی “ڤیتۆی تورکیا”، بە وتەی ئەو.