بەرپرسێکی مه‌سه‌ده: پیدەرسن هەوڵدەدات پێش کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە سووریا، شتێک بەدەستبهێنێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، عەلی رەحمون، ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، گه‌یر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، هەوڵدەدات، لە ڕێگەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ دیمەشق، شتێک بەدەستبهێنێت پێش کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە سووریا، بەڵام ناتوانێت هیچ بکات.
ئەم لێدوانەی ڕەحمون لە میانەی دیالۆگێكدا هات کە ئەنجومەنی سووریای دیموكرات لە قامشلۆ بە ئامادەبوونی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە سازیكردبوو .
ئەو بەرپرسەی مه‌سه‌ده لە درێژەی قسەکانیدا بۆ نۆرس پرێس وتی، پێموایە لە ماوەی دوایین ساڵانی کارکردنیدا، پیدەرسن لە سووریادا نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک، ئێستاش هەوڵدەدات ئەنجامێک به‌ده‌ست بێنێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین ڕژێمی سووریا وەڵامدەرەوە و سەرسەختە بەرامبەر هەموو چارەسەرەکان، بۆیە سهدانهكهی پیدەرسن ئه‌نجامی نابێت. روونیشیکردەوە، لیژنەی دەستووریی لە بنەڕەتدا یەکێک بووە لە هەوڵەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254، هەر بۆیەش لە سەرەتای پێکهێنانییەوە هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه یاند ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات به هیچ شێوه یه ک پشت به لیژنه‌ی ده‌ستووریی و به ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاستانه نابه‌ستێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی ئاستانه ده‌كه‌ن به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.