پیدەرسن بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی خولی هەشتەمی لیژنەی دەستووری لە دیمەشقە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی “ئەلوەتەن”ی نیمچە فەرمی رایگەیاند، کە دوێنێ شەممە، گەیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەڕێوەچوونی خولی نۆیەمی لیژنەی دەستووری گەیشتووەتە دیمەشق.

هەرچەندە هەردوو شاری دیمەشق و مۆسکۆ بە بیانووی بێلایەنی خۆیان ئامادە نەبوون خولی نۆیەمی جنێڤ بەڕێوەببەن، بەڵام پیدەرسن کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خولی داهاتووی دەستووریی لە جنێڤ بەڕێوەبچێت، رەنگە ئەمەش بۆ رووسیا ناخۆش بێت، کە رەتیدەکاتەوە ئەم دانوستانانە ئەنجام بدات.

بڕیارە پێدەرسن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، فەیسەڵ میقداد و ئەلێکساندەر یەفیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە دیمەشق و حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا کۆببێتەوە.

پێشتر سێرگی ڤێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پەراوێزی دانیشتنی 67ی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندبوو، “هەڵبژاردنی پلاتفۆرمی نوێ بۆ ئەو لیژنەیە بۆ تاوتوێکردنی دەستوور هێشتا ئەنجام نەدراوە”.

رووسیا جنێڤ بە خاکێکی بێلایەن نازانێت، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی کارەکانی لیژنەکە، لە کاتێکدا پێدەرسن رایگەیاند کە خولی نۆیەمی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت، لای خۆیانەوە رووسەکان دەڵێن “گەڕان بۆ دیاریکردنی شوێنێکی دیکە بەردەوامە”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان