ئاسایشی رۆژئاڤا وردەکاری کوژرانی سێ کەس و دەستگیرکردنیان لە مەنبیج دەخاتەڕوو

مەنبیج – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) وردەکاری کوژرانی سێ کەسی لە شاری مەنبیج و چۆنیەتی دەستگیرکردنی بکوژەکانی ئاشکراکرد.

یوسف زەکەریا ئەلحاجی، کارگێڕ لە بەشی روبەڕووبوونەوەی تاوانی ئاسایش گوتی:”لە 6ی شوباتی 2024 راپۆرتێکمان پێگەیشت سەبارەت بە بوونی کەسێک کە بە گولـلە لە گەڕەکی ئەلمەزەرلییە بریندار بووە، گەڕێکی ئەمنیمان پێکهێنا و چووینە شوێنەکە، لەگەڵ گەیشتنمان کەسێک بینرا کە لەسەر زەوی کەوتووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستمان بەرامبەری گرتەبەر”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ، “دەرکەوت ئەو کەسە لە ئەنجامی فیشەکێک بۆ سەری گیانیلەدەستداوە و ناوی حاجی شەحادە ئەلعوبەید”ە، ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای پێداچوونەوە بە کامێراکانی ناوچەکەدا، دەرکەوت کە ئەو کەسە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێنراوە بۆ ئەم شوێنە و بە مەبەستی دزی کوشتوویەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو تاوانبارە هاوڕێی قوربانییەکە بووە، دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەکە دەستگیرکراو، پاش لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو تاوانەکەی ئەنجامداوە.

روونیشیکردەوە، دوای ئەو دانپێدانانەی بکوژەکە کە ناوی (جیهاد عەلووش 25 ساڵ)ە، دەگوازرێتەوە بۆ داواکاری گشتی بۆ ئەوەی سزایەکی دادپەروەرانە بدرێت.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی