ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد دواکەوتنی کۆنگرەکەیان دەبەستنەوە بە هەڕەشەکانی تورکیاوە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن ڕەمزی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، لە سوریا، هۆکاری دواکەوتنی بەڕێوەچوونی ” کۆنفرانسی نیشتیمانی کوردی”ی بۆ هەڕەشەکانی تورکیا گەڕاندەوە بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان.

رەمزی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، چوارەمین كۆنفرانس كە “بەم نزیكانە” بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی هاتنەدی بڕیار و بەرنامەی وایە “كە لە ئاست داواکاری و خواستی دانیشتوانی ناوچەكەدا بێت”.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد یەکێکە لە پێکهاتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانیی سووریای ئۆپۆزسیۆن کە بارەگا سەرەکییەکەی لە تورکیایە و لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە  تورکیا پاڵپشتی کردووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان؛ نزیکی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی سووریا، لەبەرچاو دەگرن کە “کاردانەوە لەسەر ناوچەکە بەگشتی دروست دەکات”، بۆیە “پێویستە هەڵوێستێکی سیاسی ڕوون لەم ڕووەوە هەبێت”، بە وتەی ئەو هەر ئەمەش وای لێکردن بەستنی کۆنگرەکە دوابخەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگرە‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌وڵیش ده‌درێت بۆ ته‌واوكردنی كه‌موكورتیه‌ ته‌كنیكییه‌كان،  و ره‌شنووسی ڕاپۆرتێک و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی بۆ كۆنگرەکە‌، لە لایەن لایەنەکانی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیەوە، پێشکەش دەکرێت، هەروەها پێشکەشکردنی لیستی ڕێکخراوەیی”

ئامادەکردنی: محەمەد ئۆمری – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف