کوژران و برینداربوونی 20 کەس لە بیابانەکانی رەققە

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، لە بیابانەکانی باشووری رەققە، مینێکی زەمینی پاشماوەکانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکدا توقیەوە، کە کرێکارەکانی کۆکردنەوەی دوومەڵانی دەگواستەوە و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

ساڵانە دەیان کەسی لەوانەی دوومەڵان هەڵدەگرنەوە رووبەڕووی مەترسی مین و هێرشەکانی شانەکانی داعش دەبنەوە، کە بە بیابانەکەدا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدانیان.

عەبدولڕەزاق خەلیفە، پارێزگاری رەققە لە حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، “مینێک کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بەجێماوە لە ناوچەی رەجم ئەلعەجوز لە بیابانی باشووری رەققە تەقیوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مینەکە بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەدا تەقیوەتەوە، کە جووتیارانی گوندی ئەلشورەیدەی سەر بە شاری ئەلسەبخای هەڵگرتبوو و لە کۆکردنەوەی دوومەڵان دەگەڕانەوە، بەو پێیەی تەنها لە بیابانەکاندا گەشە دەکات”.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی