داعش به‌ ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هه‌سه‌ده‌ له‌ گونده‌واری دێرەزوور ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی

دێره‌زوور– نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، داعش لە ڕێگەی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ نزیکەکانی خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەک لە لادێکانی باکووری دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

شانەکانی داعش لە ناوچەکانی دێرەزوور زۆرجار هێرش دەکەنە سەر خاڵە ئەمنییەکانی هێزەکانی سووریای دیموكرات و بەشێک لە کارمەندانی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

دوێنێ هەینیش، داعش لەڕێگەی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ نزیکەکانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە سێ ئۆپەراسیۆنی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگه‌یاند، لە ئەنجامدا ئەندامێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

دەزگای “ئه‌عماق” ی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بڵاوکردووه‌ته‌وە، “چەکدارانی ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموكراتیان کردووه‌ته‌ ئامانج لە نزیک شارۆچکەی حەریجیە لە گونده‌واری باکووری دێرەزوور .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی ئەندامێکی هه‌سه‌ده‌ و برینداربوونی ئەندامێکی دیکە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی