لە ئهنجامی شەڕی نێوان هۆزهكان لە دێرەزوور چوار كهس كوژرا و چهند كهسێكی دیكهش برینداربوون
دێرهزوور – نۆرس پرێس
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بههۆی شەڕی هۆزهكان چوار کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی قورهییه لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، بەهۆی ناکۆکییە کۆنەکانەوە پێکدادان لەنێوان ئامۆزاکانی بنەماڵەی عەجیل ڕوویداوە .
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس وتیشی پێکدادانەکان بوونهته هۆی کوژرانی دوو كهس به ناوهكانی “ڕەعد عەجیل” و “عەلی عەجیل” و دوای دەستێوەردانی کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە کۆتایی هات.
ههروهها لە شارۆچکەی ئەلموحەسەن لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، پێکدادان لەنێوان بنەماڵەی “دەخیل” و “جابر” لەسەر دۆسیەیەکی کۆنی تۆڵەسەندنەوە ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا کەسێکی بنەماڵەی “دخیل” كوژراوه.
هەروەها محەمەد ئەلنەبیر (تەمەن 51 ساڵ) بههۆی تۆڵەسەندنەوە لە شارۆچکەی ڕوەیشد لە گوندهواری باکوری دێرەزوور بە فیشەکی کەسوکارەکەی کوژرا.
ئهمه له كاتێكدا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، لە شارۆچکەی حەسەن لە گوندهواری رۆژئاوای دێرەزوور ، شەڕ و پێکدادانی چەکداری لەنێوان بنەماڵەی “عروات” و “شهعیر” ڕوویدا، بەهۆی ناکۆکی پێشووی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە، لە ئەنجامدا لە هەر لایەک کەسێک بریندار بوو.