“هەسەدە” گیان له‌ ده‌ستدانی چوار ئەندامی به‌ ڕووداوی جیاجیا رایدەگەیەنێت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممەی، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، چوار ئەندامی هێزەکانیان لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی سەربازی خۆیان لە ڕووداو و شوێنی جیادا گیانیان لەدەستداوە.

هه‌سه‌ده‌ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووه‌تەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، چوار چەکداری هێزەکانمان لەکاتی ئەنجامدانی کار و ئەرکی سەربازیدا لە ڕووداوی جیاجیادا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو، دوو ئه‌ندامیان لەکاتی کارکردن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکی دیکەشیان لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە لەکاتێکدا هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ ڕووبەڕووی چەکداران و شانە نووستووه‌كانی تیرۆریستان بوونەتەوە، ئەندامی چوارەمیشیان له‌ كاتی مەشق و ڕاهێنان بەهۆی هەڵەیەکی سەربازییەوە گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

لە کۆتاییدا، هه‌سه‌ده‌ سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو ئەندامانە کردووه‌ کە گیانیان لەدەستداوه‌ و به‌ڵێن ده‌دات بەردەوام بێت لە سه‌ر ڕێبازەکەی بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری.

داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی