رەققە.. چالاکوانان دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی سوریا وەبیر دێننەوە
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، چالاکانی سووری دژبەری حکوومەتی دیمەشق، ساڵڕۆژی “جەنگی سووریا”یان لە رەققەی باکووری سووریا وەبیرهێنایەوە کە 13 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد.
چالاکوانان لە شەقامی بازنەیی ئەلنەعیم لە سەنتەری شار کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست و هەندێکی تریش لە قوتابخانەیەک لە تەنیشت شەقامی بازنەیی ئەمنی دەوڵەت لە رەققە ئاهەنگێکی یادەوەرییان ڕێکخست.
عەبدوڵڵا خەڵەف، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی رەققە رایدەگەیەنێت، شۆڕشی سوریا نەخۆشە، بەڵام نەمردووە، هەمیشە ئومێدمان هەیە، دەشڵێت ئەوان ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە بەدی دێنن کە هەزاران سووری لە پێناو کوژراوە.