لە ساڵیادی شەڕی سوریا..  چەندین خۆپیشاندان دژی تەحریر شام لە ئیدلب بەڕێوەچوو

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی چەند ناوچەیەک لە ئیدلب و گوندەوارەكانی و گوندەواری حەلەب، لە ێزدەهەمین ساڵیادی شەری سووریا چەندین خۆپێشاندان لە دژی دەستەی تەحریر شام “بەرەی نوسرە” ی پێشوو و سەرکردەکەی “ئەبو محەمەد جۆلانی” بەڕێوەچوون.

پەیامنێری نۆرس پرێس لە ئیدلب رایگەیاند، لە شاری ئیدلب و چەند شارێکی دیکە  وەک (مەعرەت میسرین، بنیش، حەزانۆ، و جسر شوغور و لادێکانی)، هەروەها شاری ئەتاریب و دارەت عەززە لە ڕۆژئاوای حەلەب، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دژی دەستەی تەحریر شام لە سێزدەهەمین ساڵڕۆژی شەڕی سوریادا بەڕێوەچوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران دروشمی جۆراوجۆریان بەرزکردۆتەوە، لەوانە داوای ڕۆیشتنی ئەلجۆلانی و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان لە زیندانەکان و کردنەوەی بەرەی شەڕکردن دژی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەكەن.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی