نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ راوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى بریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئافریقا كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، پێویستى لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ئالنگاریەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له مارشال سامى سامپسۆن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى بریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئافریقا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى بریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجوڵه‌كانى داعش، پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بەریتانیای کردووە کە رۆڵیان هەبووە لە پێشکەشکردنی هاوکاری لە روبەڕوبوونەوەی داعشدا و جەختیشی لە پێویستیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبوارە کردووەتەوە بۆ “نەهێشتنی مەترسییەکانی تیرۆر” و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر پێویستیى گه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان به لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.