هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا دەستیپێکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیادا کرانەوە و دەنگدان تا رۆژی 17ی ئازار بەردەوام دەبێت.
لە كاتژمێر هەشتی بهرەبەیانی ئەمڕۆوە له نیمچه دورگهی كامچاتكا و له ناوچهی چوكۆتكا له رۆژههڵاتی روسیا بنکەکانی دەنگدان بهڕووی دهنگدهراندا كرانهوه.
لەم هەڵبژاردنەدا چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن، ئەوانیش ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ئێستای رووسیا وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ، لۆنید سلۆتسکی (پارتی لیبراڵ دیموکراتی رووسیا) ، نیکۆلای خاریتۆنۆڤ (پارتی شیوعی رووسیا) و ڤلاسلاڤ داڤانکۆڤی سەرمایەدار (پارتی گەلی نوێ)، كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سهرۆكایهتی رووسیا دهكهن.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێش هەڵبژاردن لە مۆسکۆوە داوای بەشداریی کارای هاووڵاتییانی کرد.
پووتین گوتی، “سەربازانمان لە بەرەی پێشەوەی جەنگ دەنگ دەدەن، ئازایەتیی خۆیان بە بەشداریکردن لە دەنگدان و بەرگریکردن لە نیشتمان دەردەبڕن؛ ئەوان نموونەن بۆ هەموومان”.
بە گوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا، هەڵبژاردنەکە لەو ناوچانەی ئۆکرایناش بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن وڵاتەکەوە کۆنترۆڵکراون.
هەڵبژاردنەوەی پوتین ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 2030 درێژدەکاتەوە، دوای ئەوەش دەتوانێت خۆی هەڵبژێرێتەوە و تاوەکو 2036 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بەوەش لەدوای ستالینەوە دەبێتە ماوەدرێژترین سەرۆکی وڵاتەکە.