ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
سەرەڕای ئەوەی دانی بەوەدانا کە خولەکە لە گەشەکردندایە، جۆردن هێندێرسۆن، یاریزانی هۆڵەندی ئەیاکس، پەشیمانی خۆی لە گواستنەوەی بۆ خولی سعودی دەربڕی.
هێندێرسۆن لە سەرەتای ئەم وەرزەدا رووی لە یانەی ئیتیفاق کرد، بۆ ئەوەی لەژێر سەرکردایەتی ستیڤن جیرارددا یاری بکات، بەڵام ئاستەکەی وەک ئەوەی نەبوو کە چاوەڕوانی لێ دەکرا، بۆیە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و لە زستانی رابردوودا ئەزموونێکی نوێی لەگەڵ ئەیاکس لە میرکاتۆ دەستپێکردەوە.
هێندێرسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی هێت پارۆلی هۆڵەندی رایگەیاند، خولی سعودیە لە گەشەکردندایە، بەڵام لەگەڵ مندا ناگونجێت، هەڵەیەکم کرد بە گواستنەوەی بۆ ئەوێ، ئێستا لێرە لەگەڵ ئەیاکس دڵخۆشم.
یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا تێدەگەم تۆپی پێ بە دەمارەکانمدا دەگەڕێ.
لێدوانەکانی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول دوای ئەوە دێت کە لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وەک یاریزانی ئەیاکس رەتیکردەوە دان بە هەڵەی گواستنەوەیدا بۆ خولی سعودیە بنێت.
هێندێرسۆن لەو کاتەدا وتی، “بە ئاوڕدانەوە لە دواوە، گواستنەوە بۆ سعودیە بڕیارێکی گەورە بوو و هەستم کرد بۆ من گونجاوە، لە ژیاندا ئەگەر بتەوێت بە هەڵە ناویان ببەیت، دەتوانیت پەیوەندییان پێوە بکەیت، بەڵام هەڵەیت ئەگەر نەیکەیت، من زۆر شت لێیانەوە فێربووم.”